به
به‌سته‌ر
رۆژنامه‌ی
هاوڵاتی
کوردستانی نوێ
چاو‌دێر
رۆژنامه‌ی راسان
خاک
hh
|
|
کتێبی ژن له جیهانی سێ‌دا
پیَشه‌كى
میَژوو، سه‌ره‌تای بزوتنه‌وه‌ى ژنان له ڕۆژئاوا ده‌گه‌ڕیَنیَته‌وه بۆ سالَى 1792، ئه‌و كاته‌ى (مارى ولَستن گرافت) یه‌كه‌م كتیَبى خۆى له ئینگلته‌را به‌ناوى (به‌رگرى له مافه‌كانى ژنان) بلاَوكرده‌وه، له‌و كاته‌وه ژنانى ڕۆژئاوا خه‌بات ده‌كه‌ن له پیَناو گه‌یشتن به ته‌واوى مافه‌كان و یه‌كسانبونیان له مافه‌كانیانداء دانانى یاسایه‌كى دادپه‌روه‌ر، ئه‌وه‌ش بووه هۆی گۆڕانیَكى ریشه‌یى له‌بارى كۆمه‌لاَیه‌تى و یاساییان. كه‌واته بزوتنه‌وه‌ى ژنان له ڕۆژئاوا گۆڕانیَكى گه‌وه‌رى هیَنا ئاراوه كه له‌گه‌لَ هاتنه پیَشى سیستمى دیموكراسى شان به‌شانى بانگه‌شه كردن بۆ ئازادى و ڕه‌خساندنى هه‌لى یه‌كسان بۆ هه‌موان به بیَ گویَدانه چینء تایه‌فه‌و بیر‌و باوه‌ڕو ڕه‌گه‌ز .
له‌سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مدا له‌ناوچه‌یه‌كى ڕۆژئاواى ئاسیا (هه‌ریَمى به‌نگال له‌سه‌رده‌مى حوكمى به‌ریتانیه‌كان) هه‌ندیَك له هندیه به‌نگالیه‌كان، ئه‌وانه‌ى كه په‌روه‌رده‌و فیَربونى ڕۆژئاوایان وه‌رگرتبوو، ، ده‌ستیان كرد به‌بانگه‌شه‌و به‌رگریكردن له مافه‌كانى ژنان. هه‌روه‌ك هه‌ندىَ چاكسازى كۆمه‌لاَیه‌تییان كرد به‌مه‌به‌ستى له‌ڕیشه هه‌لَكه‌ندنى دیارده دزیَوه كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان كه ژنانى كردبووه قوربانى كۆمه‌لَ. دواتر ئه‌و هه‌ولاَنه به‌تیَپه‌ربونى سالَ له‌بزوتنه‌وه‌یه‌كى چاكسازى كۆمه‌لاَیه‌تیه‌وه گۆڕا بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت به رزگاریخوازى ژنان. به‌م جۆره ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له كۆمه‌لَگه‌ى هندى له‌به‌نگالدا بووه هیَزیَكى كاریگه‌رو چالاك كه به‌مه‌ش توانى هه‌ندیَك له بارى خراپى ژنان له رووى یاسایى و كۆمه‌لاَیه‌تیه‌وه چاك بكاته‌وه. به‌لاَم له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا كۆمه‌لَگه‌ى به‌نگالى موسولَمان به‌دواكه‌وتوویى مایه‌وه له‌به‌ر پایه‌ند بونیان به‌دابء نه‌ریتء كه‌مى ده‌رفه‌ت له‌باسكردنى كیَشه‌ى خوَیانه‌وه ,بوَخستنه‌رووی كیَشه‌ى ژنانى موسولَمان له‌به‌نگالیدا ، هه‌ولَى ژنیَكى وه‌ك(بیجوم روقیه سه‌خوات حوسیَن (1880 - 1932) دیارء هه‌لَكه‌وتوو بوو، كه به نوسینه بویَرو لیبرالَه‌كانى له‌مه‌ڕِ ئازادی ژنان له كۆمه‌لَگه‌ى هاوچه‌رخدا ده‌نگى دایه‌وه و ریَگاى بۆ ژنانى موسولَمانی به‌نگالى كرده‌وه بۆ پیَشكه‌وتن و گه‌شه‌كردن كه تائیَستاش كاره فه‌لسه‌فه‌فییه‌كانی كاریگه‌رى له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ى هاوچه‌رخى ژنانى به‌نگالیدا هه‌یه.
بزوتنه‌وه‌ى ژنانى به‌نگالى له‌ماوه‌ى حوكمى پاكستانیدا ئامانجى زۆر‌و گه‌وره‌ى به‌ده‌ست هیَناوه، به‌لاَم كۆمه‌لَى ئیسلامى پیَشترو ئیَستاش دووره په‌ریَزه له‌به‌رانبه‌ر بیركردنه‌وه‌ى پیَشكه‌وتوو و نوآ . نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌لَكو به‌هۆى داب و نه‌ریتى باوى كۆمه‌لاَیه‌تیه‌وه هیچ كاتیَك هانى بیرى یه‌كسانى ته‌واوى نه‌داوه، هه‌روه‌ك چۆن له كۆمارى ئیسلامیشدا به هیچ شیَوه‌یه‌ك هانى بزووتنه‌وه‌ى ژنان نه‌دراوه.
دامه‌زراندنى ده‌ولَه‌تى به‌نگلادیش له سالَى 1971 هانده‌ریَك بوو بۆ بیرى ئازادى ژنان. له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌ستورى به‌نگلادیش له ڕووی تیورییه‌وه مافه‌بنه‌ڕِه‌تیه‌كانى هاولاَتیانی به بیَ گویَدانه‌جیاوازی خیَلَ و چین و ره‌گه‌زو بیروباوه‌ڕ ، داوه .ئه‌مه‌ش بوَته هانده‌ریَكى گه‌وره ، بۆ بزووتنه‌وه‌ى ژنان له‌و ولاَته‌دا. ژنان له‌به‌نگلادیشدا چه‌وساوه‌ى یاساى خیَزانن كه جیاكارى ده‌خولقیَنىَ و له‌ژیَر ئه‌و باره‌دا ژیانى كۆمه‌لاَیه‌تى رۆژانه‌یان ده‌گوزه‌ریَننء به‌ده‌گمه‌ن هه‌لى فیَربوون و هه‌لَبژاردنى پیشه‌یان بۆ ده‌ره‌خسىَ، له‌لایه‌كى تریشه‌وه ره‌وشى ناله‌بارى كۆمه‌لاَیه‌تى و ئابوورى كارى له ژیانى ژنان كردووه، بۆیه نكولَى له‌وه‌دا ناكرىَ به‌هۆى نه‌بوونى یه‌كسانى كۆمه‌لاَیه‌تى و ئه‌و یاسایانه‌ى كه له‌سه‌ر جیاكاریى ڕه‌گه‌زى و ئایینى دامه‌زراون كه ژنان زیاتر ده‌چه‌ءسیَندریَنه‌وه بزوتنه‌وه‌ى ژنان له‌و ولاَته‌دا ئامانجى گۆڕینى ئه‌و بار‌و دۆخه‌یه به‌گشتى. ئه‌وه‌ى مایه‌ى هیوایه بوونى كۆمه‌لَیَك ژنى خویَنده‌واره كه له‌پیَشه‌نگى بزوتنه‌وه‌ى ژنانى به‌نگالیدا كار ده‌كه‌ن مامۆستا‌و دكتۆر (حه‌سنه بیجوم) یه‌كىَ له‌و ژنانه‌یه كه له‌وبواره‌دا و له‌هه‌ردوو لایه‌نى تیۆرى و پراكتیكدا كارده‌كات. یه‌كیَك له‌به‌رهه‌مه به‌پیَزه‌كانى ئه‌م كتیَبه‌ى به‌رده‌ستته كه له له‌م كتیَبه‌دا (النساء فی العالم النامى - أفكار و أهداف) دكتوَر حه‌سنه بیجوم چه‌ند تویَژینه‌وه‌یه‌ك ده‌خاته روو سه‌باره‌ت به فه‌لسه‌فه‌ى بزوتنه‌وه‌ى ژنان ء گوزه‌رانی ژنان له‌به‌نگلادیش و بارى یاسایى و كۆمه‌لاَیه‌تى ژنانى ئه‌و ولاته ، بوونى ڕه‌وته ئیسلامیه‌كانى دژ به‌م بزوتنه‌وه‌یه، بیروباوه‌رى كۆمه‌لاَیه‌تى سه‌له‌فى دژى ئازادى ژنان،.....هتد, هه‌روه‌ها هه‌ولَى پیَشكه‌شكردنى بنه‌مایه‌كى تیَوریى ده‌دات بۆباشكردنى بار‌و گوزه‌رانی ئه‌مڕوَى بزوتنه‌وه‌ى ئازادیخوازى ژنان له به‌نگلادیش ، كه دیاره خانمى نوسه‌ر له‌و په‌یامه‌شدا سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هیَناوه.
له‌دوو ده‌یه‌ى دواییدا كۆمه‌لَیَك كتیَب و به‌رهه‌مى ژنان له به‌نگلادیش بلاوكراونه‌ته‌وه‌ن , لیستیَكیش به ناوى به‌شیَك له‌و كتیَبانه له كتیَبى (مراجع عن نسا‌ء بنجلادش) دا بۆ ئه‌و خویَنه‌رانه‌ى بایه‌خ به‌م بابه‌ته ده‌ده‌ن, هه‌یه كه خانمى دكتۆر مه‌حموده ئیسلام له (ده‌ككا) له‌سالَى 1979 دا بلاَوى كردۆته‌وه. بیَگومان كتیَبه‌كه‌ى دكتۆر بیجومیش سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگه له‌سه‌رچاوه‌كان كه به‌بۆچوونى من ده‌ولَه‌مه‌ند كردنى كۆى ئه‌و نوسینانه‌یه له‌باره‌ى بزوتنه‌وه‌ى ژنان كه‌له‌باشورى ئاسیادا نوسراون, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ره‌نگدانه‌وه‌ى هیواو خواسته‌كانى بزوتنه‌وه‌ى ژنانء بۆچونه‌كانیه‌تى له باشورى ئاسیا به‌گشتى .
من هه‌ست به‌شانازى ده‌كه‌م كه‌ده‌رفه‌تم پیَدرا، پیَشه‌كى بۆ ئه‌م كتیَبه بنووسم، هیوادارم له‌لایه‌ن بایه‌خده‌ران به‌بابه‌ته‌كه‌وه به‌رز بنرخیَندریَت .
شه‌هنا را حسیَن
مامۆستاى به‌شى میَژووى زانكۆى
ره‌جشاهى له به‌نگلادیش
گه‌رانه‌وه >>
|